بەهۆی شەڕە چەقۆی نێوان دوو دراوسێ کەسێک لە سلێمانی کوژرا

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی شەڕە چەقۆی نێوان دوو دراوسێ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، کەسێک بەچەقۆ بریندار کرا". 

وتیشی" لە دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری شەڕی نێوان ئەو دوو دراوسێیە ئاشکرا نەکراوە و هێزە ئەمنییەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپیکردووە.  


PM:05:46:04/06/2021