تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو رایاگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری سلێمانی یەک تووشبووی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە ١٥ تووشبوو لە ژێڕ ئامێری CPAP دان، هەروەها ٣٣ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان.

بەپێی خشتەکە ١١٥ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون، ٢٢ تووشبووش دەرچوون و ٢٧ تووشبووی نوێ داخڵکراون.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی گیان لە دەستدان لە سلێمانی بەرەو دابەزینە.

 

AM:01:10:06/06/2021