قوباد تاڵەبانی: نەهێشتنی‌ ڕۆتین لە پێشەوەی گرنگیدانی پرۆژەی‌ خزمەتە

جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هه‌رێم، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند" نه‌هیشتنی‌ رۆتین له‌ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌ته‌" داوای لە‌ دیوانی وە‌زارە‌تە‌كانیش كرد كە‌ بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی رۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌.

قوباد تاڵەبانی، جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان ئەمرۆ دووشەممە ( 7 حوزەیرانی 2021) بەئامادەبوونی‌ دیوانی‌ وەزارەتەكان لەگەڵ ئەندامانی‌ پرۆژەی‌ خزمەت كۆبووەوە و ڕایگەیاند ، پرۆژەی‌ خزمەت كە لە 28 ی‌ ئابی‌ 2019 لەلایەن ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە پەسەندكراپڕۆژەیەكە لەچواچیوەی چاكسازییەكانی حكومەت و بۆ كەمكردنەوەی‌ رۆتین و بەرزكردنەوەی‌ ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و خێرا ڕاپەڕاندنی مامەڵەكانی هاووڵاتیانە تا دەگاتە سیستەمی یەك پەنجەرەیی لە‌ ئایندەدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كۆبونەوەی‌ ئەمرۆی‌ جێگری‌ سەرۆك وەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت كرا بوو بە هەڵسەنگاندنی‌ ئەو كارانەی،‌ كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی‌ بە هەوڵەكانی‌ بنبڕكردنی‌ ڕۆتینەوە هەیە لە ‌دامودەزگاكانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران داوای كردووه، كه هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی‌ دیاردە‌‌ی‌ ڕۆتین و وتی‌" دە‌بێت بە‌ باشترین و ئاسانترین شێوە‌ ھاوڵاتیان سود لە‌ خزمە‌تگوزارییە‌كانی حكومە‌ت ببینن، هەروەها داوای لە‌ دیوانی وە‌زارە‌تە‌كان كرد كە‌ بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی رۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان باشتر بكرێت". 

قوباد تاڵەبانی‌ ڕاشیگەیاندووە" كە كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین لە‌ ئیرادە‌ و دە‌سە‌ڵاتی خۆمانە‌ بۆیە‌ ھیچ بە‌ربە‌ستێك نییە‌ لەبەردەم‌ جێبە‌جێ كردنی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت". 


PM:07:40:07/06/2021