ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی هەلی کار بۆ دەیان گەنج دەڕەخسێنێت

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" پشتیوانی و كارئاسانی بۆ رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌یان هه‌لیكار بۆ لاوان".

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەری گشتی لاوان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی كۆبوونەتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، شەزا غالب، بەڕێوەبەری رێکخراوەکە پرۆژەیەكی خستۆتەڕوو کە لە میانی پرۆژەکەدا دەیان هەلی کار بۆ لاوان دەڕەخسێنیت لە راهێنان و دۆزینەوەی هەلی کار و پشتیوانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە لە رووی داراییەوە. 

ئەوەش هاتووە" وەزیری رۆشنبیری و لاوان پڕۆژەکەی پەسندكردووە و پشتیوانی وەزارەتی دەربڕیوە و بەڕێوەبەری گشتی لاوانی راسپاردووە ئاسانکاری بۆ رێكخراوەكە بکات، بۆ ئەوەی زۆرترین لاوانی کوردستان سوودمەنبن لە پرۆژەكەدا".


PM:08:01:07/06/2021