شاعیری گەورەی عێراق سەعدی یوسف کۆچی دوایی کرد
شاعیری گەورەی ناسراوی عێراقی و عەرەبی سەعدی یوسف لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەوە لە لەندەن شەممە ١٢ ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد.
سەعدی یوسف یەکێک بووە لە نەیارەکانی رژێمی بەعسی پێشوو و لە ساڵەکانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە عێراقی جێهشتووەو لە چەند ساڵی کۆتایی ژیانیدا لە لەندەن نیشتەجێ بووە. بە یەکێک لە شاعیرە پێشکەوتووخوازەکانی عێراق و عەرەب هەژمار دەکرێت.
سەعدی یوسف ساڵی ١٩٣٤ لە بەسرە لە دایکبووەو هەر لەوێ دارموعەلمینی تەواو کردووە. دواتر لیسانسی لە ئەدەبی عەرەبیدا وەرگرتووە.
خاوەنی ٣٥ کتێبی شیعری و ١٤ رۆمانی وەرگێڕدراوە.
ڵەچەندان گۆڤاری رۆشنبیری لەوانە ( ثقافة الجديدة ) کاری کردووە.
خاوەن چەندان خەڵاتی عەرەبی و بیانییە.
لەدوای راپەرینی ١٩٩١ەوە تا ئەم ساڵانەی دوایی چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووە.
AM:09:03:14/06/2021