هەپەگە زیانەکانی سووپای لەشکرکێشی تورکیا و قوربانییەکانی خۆیان بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی ١٥ سەربازی سووپای تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی کورتی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" رۆژی ٢٩ و ٣١ی مانگی رابردوو لە هەرێمی زاپ سێ گەریلا كوژراون، هاوکات ١٥ سەربازی سوپای تورکیا لە سنووری بەدلیس لە باكووری كوردستان لە رووبەڕووبونەوە لەگەڵ گەریلاكان لە رۆژی ١ی ئەم مانگە کوژران".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ گەریلاکە هاوڵاتی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بوون. 


PM:01:19:16/06/2021