وێنە.. هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنووری شاری سلێمانى بەڕێوەدەچێت

خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە و ئەمڕۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاننی گۆڕان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

ئەمڕۆ هەینى ١٨ی حوزەیران  پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانى و ناحییەکانی بازیان و عەربەت  بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.


PM:01:45:18/06/2021