لە شاری سلێمانى ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا

ئەمشەو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانى دەنگى تەقەیەکى زۆر بیسترا و تائێستا هۆکارەکەى نازانرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو لە سنووری گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بە هۆکارێکی نادیار ڕووداوێکی تەقە کردن ڕوویدا، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بریندار کرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، هاوکات تائامادەکردنی ئەم هەواڵە پێناسی تەقەکەرەکان ئاشکرا نەکراوە. 


PM:11:56:21/06/2021