دوو ئەندامى یەکینەکانى رۆژهەڵات لە بۆردومانەکەى تورکیا لەسنورى شارباژێر گیانیان لەدەستدا

یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) رایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی هاوکاریی نێوان ئێران و تورکیا و بۆردومانەکەى ئێوارەی ١٩ی حوزەیراندا لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەى شارباژێڕ دوو هەڤاڵمان شەهید بوو". 

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەمدواییانە بە پەیوەندیی دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران و تورکیا، هێرشەکان دژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ یەرەکە و هەپەژە زیادی کردووە و هەوڵدەدەن لە ڕێگای لێدان بە فڕۆکە و هێرشی چەپەڵ، گورز لە هێزەکانمان بدەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لەو چواچێوەیەدا لە ڕۆژی ١٩ی ٦ی ٢٠٢١ـدا لە ناوچەی شارباژێڕی سەربە سلێمانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەڤاڵانمان، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێک چووبوون و دەگەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەم بۆردوومانەدا دوو هەڤاڵی ژن بەناوەکانی "ئەکین و ئادار” شەهید بوون، کە لەسەر ڕووداوەکە و ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانە، دواتر زانیاریی بەرفراوانتر بڵاودەکەینەوە.

باسی لەوەشکردووە، لەم بۆردوومانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا، هەروەها  باخ و بێستان و ماڵی گوندنشینەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشت.


PM:12:19:22/06/2021