لەسەر تەقەکردنی هێزەکانی لە ئاسایش
شێخ جەعفەر سەردانی ئاسایش دەکات



جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەسەر کچەکەی هێزەکانی تەقە لە ئاسایش دەکەن و ١٠ ئاسایش بریندار دەبن کە دوانیان دۆخیان جێگیر نییە، سەردانی نەخۆشخانەو ئاسایشی سلێمانی دەکات.
 
ئەمڕۆ ٢٣ ی حوزەیران، جەعفەر شێخ مستەفا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەردانی نەخۆشخانەی کردووەو دواتر ئاسایش بە مەبەستی ھەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەی بریندارانی ڕووداوە نەخوازراوەکەی شەوی سێشەممەی گەڕەکی سەرچنار، هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و دڵنیاییدا کە ڕووداوەکە هیچ ئامانجێکی لە دواوە نەبووە و بە هەموو شێوەیەک دژی هەر ئاڵۆزییەکە کە ڕوو بدات. 

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" دواتر جێگری سەرۆکی ھەرێم  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی کرد و لە چوارچێوەی یاسا باسی لە ڕووداوە نەخوازراوەکە کرد، دووپاتیکردەوە کە دەبێت دادگا سەروەر بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی هەر کێشەیەک کە ڕوو دەدات.  
  
باس لەوەشکراوە، جێگری سەرۆکی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان دا لە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بریاری کۆتایی دادگا، کە پاڵپشت و هاوکار دەبێ بۆ ئەو بڕیارەی کە دادگا لە سەر کۆی ڕووداوەکە دەری دەکات لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی هەر کارێک کە ئاسایش و هێمنی شار بخاتە ژێر مەترسییەوە.  



PM:11:21:23/06/2021