پلەی گەرمای خانەقین گەیشتە ٤٦ پلە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ پێنج شەممە باشووری کوردستان رۆژێکی گەرمی بەسەربرد.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ناوچەکانی گەرمیان ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرمایان بەرزبۆتەوەو گەرمترینیشیان خانەقینە کە پلەی گەرمای ٤٦ پلەبووە، کەرکوک ٤٤ پلەو کەلار ٤٣ پلە بووە.



PM:03:52:24/06/2021