وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی دەکرد و رایگەیاند" ١٠ نمرە دەدرێت بە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی". 

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە تێیدا هاتووە" ئاماژە بە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی پێنجشەممە، رێكەوتی ٢٤ی حوزەیران بڕیارماندا بە بەخشینی ١٠ نمرە بە قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە، بەمەبەستی داخڵبونیان لە ئەزمونە گشتییەكانی (تاقیكردنەوەی وەزاری) پۆلی ١٢ی ئامادەیی". 

دەقی نوسراوەکەی پەروەردەی هەرێم: 


PM:08:15:24/06/2021