ئەمڕۆ هەینی ٢٥ ی حوزەیران، بۆجارێکی دی سەرۆکی تورکیا جەختی لەسەر دامەزراندنی پشتێنەیەکی ئەمنی کردەوە.
لە میانەی ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک لە شاری ( هەتای) تورکیا، ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لە چوارچێوەی وتارێکدا " ئەگەر تورکیا نەیتوانی پشتێنەیەکی ئەمنی لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی دروستبکات، رێگا نادەن ئارامی لە وڵاتدا بەرقەرار بێت".
سەرۆکی تورکیا چەند ساڵێكە و چەند جارێک ئەم لێدوانانە بڵاودەکاتەوە، بە کردەوەش ئەو پشتێنە ئەمنییە لەو ناوچانە دادەمەزرێنێت کە خاکی کوردستانن و چەند ساڵە دەستی بە دامەزراندنی ئەم پشتێنەیە کردووە، لەوانە داگیرکردنی عفرین و دواتر سەری کانێ و گرێ سپی و لە ئێستاشدا لە ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان.