ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٨ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٨١٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٤٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٢٣٢ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٦١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٩٥٩ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:01:26/06/2021