نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرا

نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لەسلێمانی دیاریكراو پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ (24) كاتژمێریی ده‌بێت.

قایمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (شه‌ش) دیاریكرد، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه‌. 
 
‎ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه‌ كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی (شه‌ش)دا له‌نێوان (220) بۆ (225) سه‌عاتدا بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان (9) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت‌. 
 
ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت. 
 
‎لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن".


PM:12:15:04/07/2021