چەمچەماڵ.. لە رووداوێکی تەقەکردندا گەنجێک بەسەختی برینداربوو

تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات، گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ لە روداوێكی تەقەكردندا لە ناحیەی سەنگاو بەسەختی بریندار کرا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار كرا". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵایکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کە بە فیشەک لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی سەنگاو بریندارکرابوو.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی چەمچەماڵ باسی لەوەشکردووە، دوای ڕێکار و ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی.


PM:07:35:04/07/2021