دهۆک .. لە پێکدادانێکی دوو بنەماڵەدا ٧ کەس بریندار بوون

لە دهۆک لە کۆمەڵگەی مسێریکی قەزای سێمێل بەھۆی دەمەقاڵێی نێوان دوو بنەماڵەوە ٧ کەس بە سووکی برینداربوون.
 
مەیسەر بەرۆشکی، قائیمقامی قەزای سێمێل بە وەکالەت، بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە"  بەھۆی دەمەقالێوە ھەردوو بنەماڵەکە بەشەڕھاتن، لە ئەنجامی شەڕەکەدا حەوت بریندار بە دار و بەرد لە ھەردوو لا ھەن، بەڵام چەک بەکار نەھاتووە".
 
ئەو بەرپرسە دەشڵێت" بنەماڵە بەشەڕھاتووەکان ناسیاوی یەکدین، پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان ھەر زوو کێشەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بریندارەکان ھەر لەوێ چارەسەر کراون، پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبووە".



PM:11:32:05/07/2021