لەبارەی ‌‌هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە


نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێڕاق، جنێن بلاسخارت    رایدەگەیه‌نێت " هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات.
 
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگه‌یاند، "ئەم هێرشە بەردەوامانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر کە دووبارە بوونەتەوە، سووکایەتیکردنە بە سەروەری یاسا." 


لە درێژەی تویتەکەیدا دەشڵێت، "نابێت رەوایەتی دەوڵەت بکەوێتەژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارە دڵرەقەکان".
 
دوێنێ شەو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.



PM:12:50:07/07/2021