مەلا بەختیار لەسەر کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕوونکردنەوە دەدات

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی لەبارەی رۆڵ هەبوونی لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت"لە دیداریاندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت قسەیان لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كردوە بە چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیش". 

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" بەندە لە دیداری بەرێز مەسعود بارزانی دا، بۆ دروستکردنی کێشە لە ناو یەکێتیدا، رێكکەوتوم، پێم خۆشبو بە ناوی راشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە، هەرگیز قسەی وا لە دیدارماندا، نەهاتوەتە ئاراوە".

باسی لەوەشکردووە، بە پێچەوانەوە قسەمان لەسەر رونەدانی شەر لەگەڵ  (p.k.k)  چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردوە، بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیش، هەروەها، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لە هەرێمدا سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەمو لایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆر و رێکخراوە مەدەنیەکان، رێگە چارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە".


PM:12:07:10/07/2021