سیستانی رۆژێکی جیاوازی بۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد

نوسینگەی عەلی سیستانی ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

نوسینگه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵایی شیعەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی تەمووز، ته‌واوكه‌ری مانگی زولقعده‌یه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحجه‌ی ساڵی ١٤٤٢ی كۆچی، به‌وه‌ش رۆژی ٢١ی تەمووز ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەینی ناوەندی فەلەکی سعودییە رایگەیاند، کە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.


PM:09:02:10/07/2021