ئارازی شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و برای لاهور تاڵەبانی دەڵێت " پێویست ناکات کەس نان و پیاز پێوە بخوات، هەردووکیان جارێکی دیکە بەڵێنیان دوبارە کردەوە کە بەبێ دوو دڵی لەسەر ڕێگای خزمەتی حزبەکەیانو ڕێبازی سەرۆک مام جەلال" بەردەوام بن.
لەبارەی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێکدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئاراز شێخ جەنگی دەڵێت " لەهەموو ماڵێک کێشەی لێکتێنەگەیشتن ئەبێت لەنێوان دوو برا کە هەموو تەمەنی گەنجایەتی خۆیان تەرخانکرد بۆ خزمەتی حزبەکەیان و ڕێبازی سەرۆک مام جەلال".
هەروەها دەشڵێت "ئەمڕۆش بەهەمانشێوە بۆ خزمەتی ئەم ڕێبازە پیرۆزە جارێکی تر بەڵێنیان دوبارە کردەوە کە بەبێ دوو دڵی لەسەر ئەم ڕێگا پیرۆزە بەردەوامبن".
دوێنێ شەو ماڵپەڕی " سپی " بڵاویکردەوە دوای دوو کاتژمێر و نیو لە کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی، بڕیار دراوە کە پەیوەندییەکانیان بەرەو ئاسیبوونەوە ببەن و هەندێک پرس لە ڕێگای مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی یەوە چارەسەر بکەن.
هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتبوو "هێشتا چەند ناکۆکیەکی جەوهەری لە نێوان هەردوو هاوسەرۆکدا ماوەتەوە لەوانە کێشەی سەرۆک و زۆری ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی و چەند پرسێکی تریش ".