" بەغداد بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی غازی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی دا "

چوار ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن" دروستبوونی گرفتی دابینكردنی غاز له‌ سنوری گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانیان گه‌یاندوه‌ته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڵێنیان پێدراوه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن". 

لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسیان لەوەکردووە، دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق و دامەزراوە فیدڕاڵییەکانی عێراقمان لە دروستبوونی گرفتی دابینکردنی غاز لە سنوری گەرمیان و پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردەوە.

دەشڵێن" لایەنی حکومەتی عێراقی بەڵێنی رێکاری دروستیان پێداوین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی غاز بۆ ئەو ناوچانەی پشت بە بەرهەمی غازی کۆمپانیای غازی باکور دەبەستن بۆ پێویستی رۆژانە". 

ئەو چوار پەرلەمانتارە باسیان له‌وه‌شكردوه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌سه‌ر گرفتی غاز ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی گرنگ له‌سه‌ر كۆمپانیا حزبییه‌كان ده‌خه‌ینه‌رو كه‌ چۆن پلان هه‌یه‌ نرخی غاز به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و قه‌یرانی غاز دروستبكه‌ن. 


PM:08:35:14/07/2021