موقتەدا وەزیرەکانی لە کابینەی کازمی کشاندەوەو بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات

موقتەدا سەدر سەرکردەی تەوژمی سەدر بڕیاری کشانەوەی لە حکومەت داو بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیش ناکات.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ ١٥ ی تەموز لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بڕیاری کشانەوەی وەزیرەکانی رەوتی سەدری لە حکومەتی عێراق راگەیاند و پیلانێک لە ئارادایە بە لاوازکردن و رەزیلکردنی عێراقییەکان.

هەروەها بڕیاری داوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق نەکات کە ١٠ ی مانگی تشرینی یەکەم سازدەکرێت. 

بەمەش سازدانی هەڵبژاردن دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە بەتایبەتی کە گەورەترین هێزی سیاسی و هێزی شەقام بەشداری هەڵبژاردن ناکات.

ئەم هەنگاوەش دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی ناسریە دێت کە تیایدا نزیکەی ١٠٠ هاولآتی گیانی لەدەستداو بەدەیانی تر بریندار.
 

  




AM:10:39:15/07/2021