وێنە.. هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت

خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە و ئەمڕۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاننی گۆڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت. 

ئەمڕۆ هەینى  پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.


PM:01:46:16/07/2021