وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە روودانی کارەسات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ترسناکە" و ئەو وەزارەتە هۆشداری دەدات لە ڕوودانی کارەسات. 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت "بەداخەوە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە و  ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێت لە داهاتوودا."  

هەروەها دەشڵێت "ئەوەی بەدی دەكرێت سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەوروبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن."  

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیازەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو ."  



AM:08:38:19/07/2021