پۆلیسی راپه‌ڕین رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ له‌ناو بازاڕی رانیه شه‌ڕه‌چه‌قۆ دروستبوو، بەهۆیەوە كه‌سێك بریندار کرا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیدارەی راپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ هێزەكانمان ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوێكی شەڕكردن لەناو بازاڕی ڕانیە نزیك بازاڕی دۆلارەكە، دەست بەجێ هێزەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هێزه‌كانمان تۆمەتبارێكیان به‌ناوی (ڕ، ح، ق) لە دایكبووی ساڵی ١٩٧٢ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسپ دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر كەسێكی تر بەناوی (ع، ح، ع) لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٨ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسب، بە هۆیەوە برینداری كردووە".
پۆلیسی راپه‌ڕین ڕوونیشیکردەوە، دادوەر بڕیاری دا بەڕاگرتنی تۆمەتبار ( ڕ، ح، ق) بە پێی ماددەی ٤١٣/ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەرداوەمە.