میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی برایەکی لاهور جەنگی بەدەستگرتن بەسەر ١٠ هەزار پارچە زەوی تۆمەتبار دەکەن

شەڕی میدیای نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی درێژەی هەیەو لە نوێترین بابەتدا، میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی برایەکی لاهور جەنگی بەناوی ( ئاسۆ ) ەوە تۆمەتبار دەکەن کە ١٠ هەزار پارچە زەوی وەرگرتووەو بۆ کارمەندانی دژە تیرۆر، بەڵام دەستیبەسەردا گرتووە بۆ خۆی.
  
هەر لەو بوارەدا میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی باس لەوە دەكەن ١٢ هەزار پێناسی ساختەی دژە تیرۆر بۆ خەڵك كراون تا بۆ مەبەستی تایبەت بەكاریبهێنن لە كاتێكدا ژمارەی كارمەندانی ئەم دەزگایە ٢ هەزار كەسە. 

لەسەر ئەم تۆمەتانە میدیاکانی نزیک لاهور جەنگی هیچ رەتدانەوەیەکی ئەم تۆمەتبارکردنەیان نەداوەتەوە.

رۆژی ١٥ ی تەموز مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئامادەبوونی هەردوو هاوسەرۆک بافل تاڵەبانی و  لاهور جەنگی کۆبوونەوەو بڕیار لەسەر چەند خاڵێک درا کە تا ئیستا تەنها ئەو خاڵەی پەسەند کراوە کە دەسەڵاتەکانی لاهور جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دراوە بە بافڵ تاڵەبانی تا دەستکاری پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت و، سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە.



PM:08:58:21/07/2021