لە وڵاتی مولدوڤا لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا لە نێوان جێگری وەزیری ناوخۆ و راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکی وڵاتدا دەبێتە شەڕ.
دوای ئەوەی جێگری وەزیر رووبەڕووی چەند بۆکسێکی توند دەبێتەوە لە هۆش خۆی دەچێت و پزیشک دەگاتە شوێنەکە بۆ چارەسەرکردنی.
دواتر ئەو دوو بەرپرسە نێوانیان چاک دەبێت و وێنەیەکی خۆیان بڵاودەکاینەوە کە پێکەوە تەوقە دەکەن.