پەروەردەی کەلار بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی قەزایی کەلار بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات" كە سبەینێ‌ چوارشەممە مووچەی كەرتی پەروەردە دابەش دەكرێت و لیژنەكانی وەرگرتنی مووچە سەردانی ژمێریاری بكەن". 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ چوار شەممە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١ کاتژمێر ۱۰:٠٠ی سەر لەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی مووچەی مانگی تەمووزی ٢٠٢١ی مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان". 

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشبکرێت. 

هەر بەپێی بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، بڕیاره‌ تا رۆژی یەکشه‌ممه‌ ١ی ٨ی ٢٠٢١ مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی ماون دابه‌ش بکرێت. 


PM:09:13:27/07/2021