بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامانی ژوور، كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری ڕێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزیی و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران:
١- پێویسته كارمه‌ندانی مۆڵ، بازاڕه‌كان، شوێنه ئاینییه‌كان، چێشتخانه، كافتریا، هوتێل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێرییان پێبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كان داده‌خرێن و مۆڵه‌تی كاركردنیان بۆ نوێ ناكرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م رێكارانه‌ده‌گیرێته‌به‌ر.
ا. لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ته‌ندروستی گه‌رمیان، قایمقامیه‌ته‌كان پێكده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێوست بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین.
ب. لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری وردی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابون له پابه‌ندبون به خۆپارێزی و وه‌رگرتنی ڤاكسین.
٢- پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ناوخۆ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن هاوكات سه‌ردانیكه‌رانی فه‌رمانگه‌كانیش به‌بێ به‌كارهێنانی بابه‌تی خۆپارێزی مامه‌ڵه‌كانیان رایی ناكرێت، بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌مان لیژنه‌ی سه‌ره‌وه كاروباری رێكخستنی پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
٣- ده‌بێت گه‌شتیاران له رێگه‌ی بازگه‌كان و مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه كه دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت یان به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی (48) كاتژمێری كۆرۆنایان پێبێت.
٤- هه‌مو كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونه‌وه رۆشنبیری و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تر كه ببێته هۆی دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
٥- مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه به ره‌چاوكردنی رێكاره ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان.
٦- رێگه به‌دانانی پرسه نادرێت له‌نێو گه‌ڕه‌ك و ماڵان‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نی سه‌رپێچیكار رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
٧- مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی كراوه ده‌بن به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كان داده‌ده‌خرێن.
٨- ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یه‌ندن (بینراو، بیستراو، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌كات هاوكار بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی خۆپارێزی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
٩- پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سوكاریان به په‌تای كۆرۆنا، پابه‌ندبن به رێكاره‌كانی ته‌ندروستی بۆ شۆردنه‌وه‌ی مردو كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا ئه‌نجامده‌درێت.