" لە ماوەی چوار ساڵدا ٤٢٣٠ خێزان خانەقینیان جێهشتووە "


ئەندامێکی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە خەڵکی گەرمیانە، مەترسی گەورە لە سەر شاری کوردنشینی خانەقین ئاشکرا دەکاتە و دەڵێت" لەو کاتەوەی شارەکە کەوتۆتەوە دەست حکومەتی ناوەندی ٤٢٣٠ خێزانی کورد ئەو شارەیان چۆڵکردووە". 

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان لە نووسینێکدا دەڵێت "کارەساتی گەورە روو لە ناوچەدابڕاوەکانی کوردستان دەکات"
بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە. بێ هیوایی هاونیشتمانیان لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێ دێڵن".

ئەو پەرلەمانتارە زانیاری ورد دەدات و دەڵێت " تەنیا لە سنوری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولاو سەعدیەو جەبارەو قەرەتەپەو گوندەکانەوە ٤۲۳٠ خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردوە. ئەمەش مەترسیدارترین ئاماژەن و لێرەوە پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت و، تەنیا لەسنوری مەرکەزی قەزای خانەقی ۳٦ ئاوایی کورد چۆڵ کراون". 

دەربارەی چۆڵکردنی گوندەکان، سالار مەحمود دەڵێت "ناوی بەشێک لەو گوندانەی چۆڵلکراون(کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بوە ئێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە). بەشێک لە گوندە چۆڵکراونی نێوان خانەقی و جەلەولاو گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات جەیش یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێ کراون".

ئەو پەرلەمانتارە بۆ بەگرتن لەو دۆخەو چارەسەر، پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکات سەبارەت بە پرسی ناوچە دابڕاوەکان.



PM:09:01:28/07/2021