فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی دەزگای زانیاری دەردەچێت


فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەمید گۆران بەرزان بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری لە گەرمیان دەردەچێت و، هێزە ئەمنییەکان دەچنە سەر ماڵەکەی لە سلێمانی، بەڵام دەستگیر ناکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند دوێنێ هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان داوە عەمید گۆران بەرزان رەشید بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری لە گەرمیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی دەستگیربکەن، بەڵام ناوبراو لەو کاتەدا لە ماڵنەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای زانیاری لە ماڵەکەیدا دەستگیرکراون.

تا ئیستا  تۆمەتی ئەو ئەفسەرە نەزانراوە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بە تۆمەتی " بازرگانیکردن بە چەکەوە" هێزە ئەمنییەکان هەوڵی داوە دەستگیرکردنیان داوە.

عەمید گۆران بەرزان ئەفسەرێکی گەرمیانی دەزگای زانیارییە و لە سلێمانی دەژی و سەر بەباڵی لاهور جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتی یە.



AM:11:58:30/07/2021