سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كوشتنی خێزانه‌ كوردەكه‌ی توركیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كوشتنی خێزانه‌ كوردەكه‌ی توركیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێ هۆیە و دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هێرشکردنەسەر خێزانێکی کورد لەناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا سەرکۆنە دەکەین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت تاوانبارەکان بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك توركی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست هێرشیان كرده‌ سه‌ر خێزانێكی كوردی دانیشتووی ناوچه‌ی مارماره‌ی كونیا له‌ توركیا و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان کوشت. 


AM:08:45:31/07/2021