وێنە.. هێلی لەڤ لە کەناری دەریا بە جلە هاوینەوە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژ و خانمە فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ لە نوێتین دەرکەوتنی، لە کەناری دەریا بە جلێکی هاوینەوە دەردەکەوێت.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی  خۆی بڵاوکردۆتەوە کە نمایشی جەستەی پڕی دەکات لە کەناری دەریاو ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:10:11:31/07/2021