دینا هۆکاری سڕینەوەی ڤیدیۆ کلیپی (کەتانە) ئاشکرادەکات

نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا گۆرانی "کەتانە"ی بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب سڕایەوە و دیناش لە بڵاوکراوەیەکدا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

هونەرمەند دینا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە" بەرهەمی کەتانە لەلایەن هیچ کەس، یان بەهۆی هیچ بابەتێکەوە نەوەستێندراوە، بەڵکو هۆکاری سڕینەوەی لە یوتیوب کێشەیەکی تەکنیکی بووە و خۆمان بەرپرسین و بە زووترین کات دێتەوە بەر دیدی هەواداران". 

ماوەیەک پێش ئێستا ئێستا گۆرانی "کەتانە" کە پێشتر هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەک وتبووی، لەلایەن دینا بە ستایلێکی نوێوە وترایەوە و دەنگدانەوەی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێنا.

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.  ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.



PM:03:46:01/08/2021