كاندیدەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بناسە

‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق
لایەنەكانی سوننە‌و شیعە‌و هەروەها كورد بۆ دەسنیشانكردنی كاندیدەكانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق چەندین كەسیان دەستنیشان كردوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (NNA) هاوپه‌یمانیی‌ هێزه‌ نیشتمانیه‌كان، كه‌ پێكهاتون له‌لایه‌نه‌ سوننه‌كان، (سه‌لیم جبوری‌)یان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستنیشانكردوه‌، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نی‌ كوردی‌ ناوی‌ كاندیدی‌ خۆی‌ بۆ جێگری‌ دوه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستنیشان نه‌كردوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی‌ هێزه‌ نیشتمانیه‌كان، كه‌ پێكهاتوه‌ له‌لایه‌نه‌ سوننه‌كان، (سه‌لیم جبوری‌)یان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستنیشانكردوه‌، هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیش، كه‌ پێكهاتوه‌ له‌لایه‌نه‌ شیعه‌كان، بڕیاره‌ له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ (هومام حه‌مودی‌)‌و (حسێن شه‌هرستانی‌)، یه‌كێكیان بۆ پۆستی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستنیشان بكات.

سه‌باره‌ت به‌پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقیش، كه‌ پشكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانه‌، بڕیاره‌ یه‌كێتی‌ له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم)، دكتۆر (به‌رهه‌م ساڵح)‌و دكتۆر (فوئاد مه‌عسوم)دا، كه‌سایه‌تیه‌كیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكات، پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیش پشكی‌ شیعه‌كانه‌‌و بڕیاره‌ یه‌كێك له‌نێوان (عادل عه‌بدولمه‌هدی‌)، (نوری‌ مالكی‌)‌و (ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌)دا بۆ پۆسته‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێن.



PM:02:37:01/07/2014