هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر گۆرانی شاجوانی بڵاوکردەوە

هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر گۆرانی  شاجوانی عێراقی بڵاوکردەوە کە لەلایەن دیناو ئیدریس ساڵح و  میرا عەلیەوە وترابوو.

هەڵکەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی هاوبەشی نێوان "میرا عەلی و ئیدریس ساڵح و دینا"ی بڵاوکردەوە، بەرهەمەکە گۆرانیەکە ناوی "شاجوانی عێراق" و لەسەر ستەیجی پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ چەند بەشداربوویەکی پێشبڕکێکە ڤیدیۆ کراوە.

ماریا فەرهاد کاندیدی براوەی نازناوی شاجوانی عێراق ٢٠٢١ لەگەڵ هەردوو هاوەڵەکەی لە ڤیدیۆ کلیپکەدا بەشداربوون.





PM:08:11:01/08/2021