کاتی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشکرا کرا

ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " بەغدا گوژمی دووەمی پارە کە ٢٠٠ ملیار دینارە رەوانەی هەرێم دەکات" ، بەپێی هەندێک زانیاری پارەکە پێش دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەگاتە هەرێم.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەر بە لیستی یەکێتی رایگەیاند" بەپێی رێككەوتنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم، حكومەتی عێراق لەم ماوەیەدا ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت."

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی لێدوانەکەیەدا دەڵێت " بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیاری ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم".

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " حکومەتی بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکە پێش دابەشکردنی مووچەی هەرێم دەنێردرێت کە ٢٥ ی هەموو مانگێکە، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەغدا لە ١٥ ی هەموو مانگێکەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق دەکات.


PM:12:16:02/08/2021