ئەمڕۆ دوو شه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (حه‌وت) دیاریكرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی (حه‌وت)دا له‌نێوان (285) بۆ (315) سه‌عاتدا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (12) دوانزه هه‌زار بۆ (13500) سیازده هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایگه‌یاند" له مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده له ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان بێ كاره‌با بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر".