عەبدوللەتیف سەلەفی باری تەندروستی ناجێگیرە

رابەری رەوتی سەلەفییەكانی كوردستان عەبدوللەتیف سەلەفی باری تەندروستی ناجێگیرە. 

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پەیجی فەرمی د. عەبدوللەتیف، لە دوێنێوە د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدوللەتیف سەلەفی، رابەری رەوتی سەلەفییەكانی كوردستان باری تەندروستی ناجێگیرە و زۆر نەخۆشە، بەڵام تائێستا نازانرێ تووشی پەتای کۆرۆنا بووە یاخود نەخۆشیەکی تر.

عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفا، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.

د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای پەیمانگەی زانستی ئیسلامی لەسلێمانی و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی (ئامۆژگاری) كە بانگخوازو وتاربێژێكی سەلەفییە، وەك بانگخوازو رێبەری سەلەفییەكان لەكوردستان ناسراوە. 


PM:05:43:02/08/2021