تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ١٢ هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٢ هەزارو ٧٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەشت هەزار و ٧٣٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٦٤٨ هەزار و ٧٢٧ كەس و لەوانە ١٨ هەزار و ٨٠٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٤٨٠ هەزار و ٨٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:02:02/08/2021