کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەیەک هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست لە ئۆفیسی هەولێر راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ ی ئاب، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووە و کاریانکردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگادا، دەتوانن سەردانی ئۆفیسەکە بکەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" ناو تۆمارکردن بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئەنجام بدرێت و لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان بێنن".
١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاوە چەند پارت و قەوارەیەک دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.