وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ریگەیاند" ئەو شوێنانەی سەرپێچی دەکەن بە یەک کلیک کارەباکەی دەبڕین".
بەپێی ئاگادارییەکی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن".
وەزارەتی کارەبا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت.