دژەتیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش لەسەر ڕێی مەخمور بازگەیان داناو ڕێگریان لە هاوڵاتیان كردووە و دواتریش تەقەیان كردووە".
دژە تیرۆری کوردستان (CTD) لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو گروپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخمور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن.
ئاشکراشیکردووە، جگە لەو هاوڵاتییانە چەکدارەکان نزیکەی ١٠ هاوڵاتی دیکەیان کە دووانیان کوردن، لەناو مەخموور ڕفاندوویانن و تا ئێستا چارەنووسی شەش کەسیان نادیارە.