وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕێنماییەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی كارەبا بۆ ماڵ و شوێنە زیادەڕۆكان بڵاوکردەوە. 

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێنمایی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی كارەبا بۆ ئەو ماڵانەی، كە بە نایاسایی و سەرپێچی كارەبایان ڕاكێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، بڵاوکردەوە. 

ڕاشیگەیاندووە" خاوەنی ئەو شوێنانە، بێجگە لە شوێنە بازرگانییەكان تا ڕۆژی (2021/8/18) بەم دیكۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی كارەبا". 

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەكان جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت پشتگیری شارەوانی یان پشتگیری باجی خانووبەرەی پێبێت لەگەڵ ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خاوەنی ئەم شوێنانە تا ڕۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن، بە پێچەوانەوە لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە بە كلیكێك كارەباكەیان دەبڕێت.


PM:12:45:07/08/2021