پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرای دەکات، له نزیك هۆتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر باوكێك ده‌ستڕێژی گولله‌ی له‌كوڕه‌كه‌ی كرد‌و، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌وا له شه‌قامی 30 مه‌تری نزیك هۆتێل شیراتۆن كێشه له نێوان باوك و كوڕێكدا دروستبووه و له ئه‌نجامدا باوكه‌كه به ده‌مانچه كوڕه‌كه‌ی بریندار كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و تۆمه‌تباره ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان به ناوی (ف. ل. ر) ده‌ستگیر كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك و پێنج فیشه‌كی زیندودا گیرا، رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر.