لە هەڵەبجە منداڵێک "بە کوژراوی" لەناو بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو تەرمی منداڵێک لەناو بیری مزگەوتێکدا بە کوژراویی دۆزرایەوە و کەسێکیش لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراوە". 

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" كاتژمێر ١١:٣٠ خولەكی شەوى ڕابردوو، لەگەڕەكی سەرای  پارێزگای هەڵەبجە، منداڵیكی تەمەن نۆ ساڵ بەناوی ڕاوێژ قادر سعدی، پیشەى خوێندكاره‌ پاش دیار نەمانی لە ئیوارەوە بە كوژراوی لەناو بیری مزگەوتیكدا كە ئاوی تیدا نیە دوزراوەتەوە". 

باسی لەوەشكرد، ئاسەواری لێدان لەسەری هەبووە، پاش گەیشتی تیمی بەڵگە و تاوان و پولیسی بنكەی هەڵەبجە  تەرمی منداڵەكە دەرهینراوەتەوە، گیانی لەدەستداوە.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە، كەسێك دەستگیركراوە لەسەر ڕوداوەكە بەناوی (ا، س،) تەمەن 25 ساڵ دانیشتوی پاریزگای هەڵەبجە گەڕەكی سەرا بەپىی  مادەی ٤٠٦ لیكۆڵینەوەی لەگەڵیدا دەكرێت.


PM:12:01:11/08/2021