میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی باڵی لاهور جەنگی دەردەچێت


میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی ئاشکرای دەکات کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رێبوار جاف بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەرچووە.

ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن کە داوای یاسایی دژی بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ لەسەر چەند دۆسیەکە لەوانە " گەندەڵی و رفانان " تۆمار کراوە.

ئەو داوایەی ئەو میدیانە بڵاویان کردۆتەوە نە ئاماژە بۆ لایەنی داواکار و نە ناوی دادگا هێنراوە، چاودێرێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە " سپی " راگەیاند کە زۆر لەو داوایانەی لەدوای کێشەی هاوسەرۆکانەوە دەجوڵێنرێت، گەر راستیشبن و ئەو تاوانەنە کرابێت، بە مەبەستی سیاسی دەجوڵێنرێن. 



PM:11:08:11/08/2021