بزوتنەوەی گۆڕان پۆستێكی دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم وەرگرت

بزوتنەوەی گۆڕان پۆستێكی دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت و ئەندامێکى بزوتنەوەکە وەک راوێژکار لە سەرۆکایەتى هەرێم دەستبەکار دەبێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دووشەممە شێخ فەیسەڵ ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو.

پێشتر پێنج بەرپرسی دیكەی گۆڕان وەك راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم دەستبەكاربوون بەمجۆرە:

چیمەن حەمە رەشید راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

شاناز محەمەد راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

سۆز عەبدولقادر راوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان

شەیما جەمال راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ

تانیا عوسمان راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە


PM:04:23:16/08/2021