بارزانی: بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێم ئەولەوییەتی سەرەكیی سیاسەتی پارتییە

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئەولەویاتی پارتەکەی لەم قۆناغەدا راگەیاند کە بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێم و، پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی كوردستان و پتەوكردنی پێكەوەژیانە.

 
پەیامەکەی بارزانی..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم یٔاراستەی سەرجەم كادیر و یٔەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم.

دامەزراندنی پارتی لە شازدەی یٔابی ١٩٤٦ـدا زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی نەیار و داگیركارانی كوردستان بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە هەوڵی كپكردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی كوردیان دەدا. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا یٔێستا یٔامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی یٔامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هاوشان لەگەڵ هێزە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكانی تری كوردستان یٔامرازی بەرگریكردن بووە لە ماف و پێناسەی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا.

خەباتی پارتی فاكتەری گرنگ و كاریگەری مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا هەمیشە خۆی بە بەرپرس زانیوە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك یٔامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ مسۆگەركردنی ماف و دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە.

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مایەی یٔومێد و هەڵسانەوە بوو و، لەدایكبوونی پارتی سەرەتایەكی تازە بوو بۆ تێكۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نایٔومێدی. جێگەی شانازییە پارتیی دیموكراتی كوردستان خۆی بە هیچ یٔایدیۆلۆژییایەكی بەرتەسك و هزری شۆڤێنی و توندڕۆیی نەبەستەوە و بووە چەترێك بۆ یٔەوەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و یٔایینییەكانی كوردستان لەژێریدا كۆببنەوە و یٔەوە خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكی بێوێنە و سەردەمیانە بوو لە پێشكەوتنی هزری سیاسی لە كوردستاندا. پارتی هەمیشە هەڵگری پەیامی یٔاشتی بووە و بەردەوامیش یٔامادە بووە بۆ بەرگریكردن لە كورد و كوردستان.

لە كاتی یٔێستادا سەقامگیری و پاراستنی كوردستان و پتەوكردنی پێكەوەژیان و یٔارامی و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان و لایەنە سیاسییەكان و بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێم یٔەولەوییەتی سەرەكیی سیاسەتی پارتییە. هەروەها پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان پێویستە لەڕێگەی یٔاشتی و لێكتێگەییشتن و كۆتایهێنان بە زمانی یٔینكار و خۆسەپاندن چارەسەر بكرێت. پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش بەداخەوە یٔەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و ناسەقامگیری هێشتا ماون. هەر لەم سۆنگەیەوە پێمانوایە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەكرێ دەرچەیەكی باش بێت بۆ نوێبوونەوەی پڕۆسەی سیاسی و چەسپاندنی یٔیرادەی هاووڵاتیان بۆ گۆڕانكاری و گەیشتن بە سەقامگیری.

لەو یادە پیرۆزەدا پێویستە هەموو پارتییەكان لە یٔاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان بن و هەرگیز یٔەوەیان لە یاد نەچێ كە پارتی حزبێكە خاوەن قەزییەیە و خاوەنی ڕێبازی بارزانییە و، لەپێناو ڕزگاری و خزمەتی كوردستان دامەزراوە. پێویستە بەهێزتر لە جاران ڕووبەڕووی تەحەددیات ببنەوە و دەرفەتەكانیش بۆ بەهێزتربوونی كوردستان بەكار بهێنن و یٔەركی خۆیان كە برەودانی یٔاوەدانی و پێكەوەژیان و تەبایی كوردستانە، بە باشترین شێوە یٔەنجام بدەن.




PM:11:33:16/08/2021